ئەزموونەكان پێمان ئەڵێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەزموونەكان پێمان ئەڵێن

 

ئەزموونی نیو سەدە لە خەباتی سیاسی و چەكداری و ئەزمونی حوكمداری و ململانێی نێوان لایەنە سیاسیەكان بەگشتی دوو لایەنی دەسەڵاتداری هەرێم بەتایبەتی ئەوەمان پێ ئەڵێن كە تەواوی كێشەو ململانێكانیان تەنها و تەنها پاراستنی بەرژەوەندی تەسكی حزبی خۆیان و لەناو خۆشیاندا چەند كەسێكی دیاریكراو بووە، بۆ یە گرنگە تاكی كوردی هوشیار ببێتەوە كەئەم هەموو هات و هاوارو جەنگی ڕاگەیاندنە و قسەو قسەڵۆك و دروستكردنی بەرەو فشار هێنان بۆ لایەن و كەسانیتر جگە لە مزایەدەو چاو بەستەكردن و چەواشەكردن و شەڕی پاراستنی بەرژەوەندی خودی شتێكی ترنیە، بەداخەوە ئەوەش بەناوی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی ووڵات و هاووڵاتیانی بەش مەینەتی ئەم هەرێمە بە خەڵك ئەفرۆشرێتەوە لە كاتێكدا ئەوەی باسی نەبێت و لە ئەجێندای سیاسی و ئابوری و مرۆڤایەتیاندا نەبێت بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە، باشترین بەڵگەو نموونەش خودی ئەو ئەزموونەیە كە دەیان ساڵە بەرهەمیان هێناوە لەسەرجەم ڕەهەندەكانی ژیانەوە، بەڕێزان ئەمە یەكەم جارە دواهەمین جاریان نابێت ئەكەونە گیانی یەكتر و ڕاگەیاندن و كۆڕو كۆبونەوەكانیان بۆ دژی یەكتر بەكار ئەهێنن داوا لە هاووڵاتیان و لایەنەكانی هەرێم ئەكەن هەڵوێستیان هەبێت و پشتگیریان بكەن .
هەموان ئەو ڕاستیە باش ئەزانین كە ئەمانە لە ساڵی 1964 لە شەڕی بەردەوامدام هەر جارە بەناوێكەوە ئەگەر ئەوكات شەڕی باوانیان بوو ئێستا سەرەی نەوەی یەكەمیانە، دڵنیاش بن لە داهاتوودا شەڕی نێوان نەوەی دوەمیان ئەبێت.
باجەكەشی تەنها و تەنها كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئەیدەن و سوتەمەنیەكەشی لاوە بەش مەینەتەكانی ئەم ووڵاتەن، لە ئێوە ئەپرسم لە ساڵی 1964وە تائێستا چەند خول و جەولەی شەڕیان ئەنجام داوە دیاریشیان ناردنەوەی تەرمی ڕۆڵەكانیان بووە بۆ خانەوادەو كەسوكاریان، بەڵام ئەوەی مایەی سەرنج و تێڕامانە كەی ئەم خەڵكە شارەزایان ئەبێت و وانەیەك وەر ئەگرێت و بڕیارە دروستەكە ئەدات و ئەیەوێت بۆ خۆی بژی و هەر هێزو ئەجێندایەك بۆ خزمەت و بەرژەوەندی گشتی نەبوو پشتی تێكات چونكە ئەگەر گەل نەبێت ئەوان هیچ نین گەر ڕۆڵەكانی ووڵات نەبن ئەوان ناتوانن هەموو ووڵات و داهات و خاك و خەڵك بخەنە ژێر ڕكێفی خۆیانەوە.
تاكەی وانەیەك لەم هەموو ئەزموونە شكست خواردووە وەرنەگرێت، دوای هەموو جەولەیەكی شەڕو دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیەك خۆیان بە هەلەو و بەدیدارێك و كۆبوونەوەیەك ئاشبونەوە، بە ئاشكراش ووتویانە ئێمە بێتاوانیین، بۆیە زۆر پێویستە هاووڵاتیانی ئەم ووڵاتە جارێكی تر فریو نەخۆن بەم دروشم لاف و گەزافەی بەرزی ئەكەنەوە، دڵنیابن ئەمجارەش وەكو جاران تەنها و تەنها بۆ پاراستنی پێگەو بەرژەوەندی تەسكی حزبی و لەناو حزبەكەشدا بۆ چەند كەسێكی دیاریكراوە، دڵنیابن ئەم جارەش وەكو جاران كۆئەبنەوەو ئەملاو ئەولای یەكتر ماچ ئەكەنەوە ئەوەی باجەكەشی داوە هاووڵاتیانی بەش مەینەتی ئەم هەرێمەن.
بەو هیوایەی سەرەتای هوشیار بونەوەبێت هیچی تر بەناوی بەرژەوەندی میللەتەوە میللەت و خاك و خەڵك و ئەزموون نەكرێتە قوربانی بەرژەوەندی حزب و تاكە دیارەكانی.

 

هه‌واڵی گرنگ