فەرماندەی پۆلیسی كەركوك تووشی كۆرۆنا بووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەرماندەی پۆلیسی كەركوك تووشی كۆرۆنا بووە

 

 

لیوا عەلی كەمال، فەرماندەی پۆلیسی كەركوك، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەو لە ئێستادا لەژێر چاودێری تەندروستیدایە.

بەپێی سەرچاوەیەكی نزیك لەناوبراو، لیوا عەلی كەمال، پێنج رۆژ لەمەوبەر دوای ئەوەی پشكنینی كردووە، دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.

سەرەتا لە نەخۆشخانەی كۆماری بووە، دواتر بۆ نەخۆشخانەی ئازادی گوزاراوەتەوەو ئێستا لەوێ لەژێر چاودێریدایە، بەڵام سەرچاوەكە هیچی نەوت لەبارەی ئەوەی بۆچی نەگوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا لە ناوچەی پشەسازی كەركوك.

لەبارەی بارودۆخی لیوا عەلی كەمال، سەرچاوەكە وتی، بارودۆخی تەندروستی زۆر باش نییە.

بەپێی هەواڵێكی كەركوك ناو، كەركوك دوای نەجەف، دووەم پارێزگای عێراق بوو لە كۆتایی شوباتی ئەمساڵ حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بڵاوبۆوە، تائێستا لەو پارێزگایە (536) حاڵەت تۆماركراون، لەو رێژەیە (118) كەس بەتەواوی چاكبونەتەوەو گەڕاونەتەوە ناو كەسوكارییان و (18) كەسیش گیانیانلەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ