شارەوانی هەڵەبجە بایكۆتی دەوامی راگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شارەوانی هەڵەبجە بایكۆتی دەوامی راگەیاند


تەواوی كارمەندانی شارەوانی هەڵەبجە بریاریانداوە لە سبەینێ یەك شەممە 21/6/2020ەوە بایكۆتی دەوام بكەن و بەهیچ شیوەیەك نەچنەوە سەر كارەكانیان.


سەرچاوەیەك لە شارەوانی هەڵەبجە بە كوردیوی راگەیاند بەهۆی پێنەدانی موچەكانیانەوە تەواوی كارمەندانی شارەوانی هەڵەبجە بریاریانداوە لە سبەینێ یەك شەممەوە بایكۆتی دەوام بكەنەوە نەێنەوە سەر كارەكانیان.


ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا" ماوەی زیاترلە 45رۆژە موچەیان وەرنەگرتوە و ئەمەش وایكردوە كە فەرمانبەرانی شارەوانی ئەو بریار بدەن و و تامووچە وەرنەگرن ناگەرێنەوەسەركارەكانیان"

 

جێگەی ئاماژەیە بەهۆی دابەش نەكردنی مووچەوە لە ئێستادا لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە ژمارەیەك لە فەرمانگەكان بایكۆتیان راگەیاندوە و تائیچستاش وادەی دابەش كردنی مووچە نادیارە.

 

هه‌واڵی گرنگ