تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا دەچێتە قۆناغێكی مەترسیدارەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا دەچێتە قۆناغێكی مەترسیدارەوە

 


بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لەسەر قۆناغێكی مەترسیداری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان دەدات و ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی كەمبونەوەی ڕێگەكانی خۆپارێزی دەچینە قۆناغێكی مەترسیداری بڵاوبونەوەی كۆرۆنا.

 

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبەرسۆس بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی، ڕایگەیاند: لە ئێستەدا لە بەشێكی زۆر لە وڵاتان هاوڵاتیان پابەندی ڕێگەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن و ئەوەش دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی قۆناغێكی مەترسیدار.

 

هەروەها ووتیشی: لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان خواست لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان و بەهێزكردنی بواری ئابوری هەیەو ئەوەش بوەتەهۆی پشتگوێخستنی ڕێگەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا.

 

جێگەی باسە بەپێی دوایین ئامارەكان، تاوەكو ئێستا زیاتر لە هەشت ملیۆن كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 462 هەزار و 706 توشبو گیانیان لە دەستداوەو زیاتر لە چوار ملیۆن توشبووش چاكبونەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ