نوێترین لێدوانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی كۆرۆناوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوێترین لێدوانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی كۆرۆناوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دۆخی تەندروستی سلێمانی بەرەو ناجێگیری دەڕوات و ئەگەر دۆخەكە وابڕوات ھەموو بنەماڵەیەكی سلێمانی قوربانی كۆرۆنایان دەبێت و لایەنی كەم لە ھەموو خێزانێك كەسێك توشی كۆرۆنا دەكات.

لەمبارەیەوە د. سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەلێدوانێكیدا رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەگەر دۆخی ھەر شوێنێكی دیكە وەك سلێمانی بوایە 15 رۆژ كەرەنتین دەكرا، بەڵام بارودۆخی سلێمانی لە رووی سیاسی و بازرگانی و كۆمەڵایەتی ناجێگیرە، لەبەر ئەوە ژووری ئۆپەراسیۆن نەیتوانیوە ئەو بڕیارە بدات".

ئاماژەی بەوەش كردووە: "دۆخی تەندروستی سلێمانی بەرەو ناجێگیری دەڕوات، رۆژانە ئەو ژمارەی بڵاودەكرێتەوە دوو ھێندە خەڵك تووش دەبێت، بەڵام ئێمە فریای پشكنین ناكەوین، بەشێكی ھاووڵاتییانیش لە ماڵەوەن و پشكنین ناكەن".

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتویەتیشی: "ئەو رێكارانەی تەندروستی سلێمانی داوای دەكات لە شوێنەكانی دیكە جێبەجێ دەكرێت، بەڵام لە شاری سلێمانی جێبەجێ ناكرێت، بۆیە خەڵكی شارەكانی دیكە پارێزراوترن".

ئەوەشی وتوە: "ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بڕوات ھیچ بنەماڵەیەك نابێت لە سلێمانی قوربانی كۆرۆنای نەدات، لانی كەم ھەر خێزانێك ئەندامێكی خێزانەكەیان تووشی كۆرۆنا دەبێت".

 

 

هه‌واڵی گرنگ