هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكی به ره‌گه‌ز توركیان ده‌ستگیركرد، كه ماوه‌ی دوو رۆژ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی له گه‌رماوی ماڵه‌وه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركردبوو.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتە‌وه: هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگاكه‌یان ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركردوه، كه ماوه‌ی دوو رۆژ هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو منداڵی خۆی له گه‌رماودا كه‌له‌پچه كردبو، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیشی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردبوو.
ئاماژەی بەوەشكردووە: تۆمه‌تباره‌كه خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌شی توركن، له كاتی ده‌ستگیركردنیدا ده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌تیشی پێگیراوه، پاش ئه‌وه‌ی دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، به‌پێی ماده‌ی (7)ی خێزانی، به‌ند كرا و روبه‌ڕوی یاسا كراوه‌ته‌وه.