كوردی‌و
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران گیانله‌ده‌ستدانی 115 كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20-6-2020 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگه‌یاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا له سەرانسەری ئێران دوو هه‌زار و 322 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها 115 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته، تا ئێستا له وڵاتی ئێران 202 هه‌زار و 584 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش نۆ هه‌زار و 507 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه .