كوردیو
پێنج تووشبووی کۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستدا کە تەمەنیان لەنێوان 35 بۆ 68 ساڵدایە .
ئەمڕۆ شەممە 20-06-2020د. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بە (رووداو)ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنج تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا کە تەمەنیان لەنێوان 35 بۆ 68 ساڵدایە و زیاتر لە هەفتەیەک بوو لەژێر ئۆکسجیندابوون و تەندروستییان ناجێگربوو.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کۆی گشتیی تووشبووان لە پارێزگای سلێمانی دوو هەزار و 222 تووشبووە، لهو ژمارهیهش 80 توشبووی گیانیان لهدهستداوه و 732 كهس چاكبوونهتهوه.