وه‌زاره‌تی پەروەردە ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زاره‌تی پەروەردە ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگه‌یاند، پێویستە هەموو خوێندنگاكان كۆدی ئەزموونی بەو خوێندكارانە بدەن، كە مافی بەشداری تاقیكردنەوەیان هەیە، دەشڵێت: “پێدانی كۆدی ئەزموونی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە ٢٠٢٠/٦/٢٣ كاتژمێر ١٢ی شەو داتابەیسی ئەزموونەكان دادەخرێت”.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20 ی حوزه‌یرانی 2020 بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست ماڵپه‌ڕی (كوردیو) كەوتووە، داوای لەسەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاكان كردووە، بە زووترین كات كۆدی بەشداری كردنی تاقیكردنەوەكان بدەنە ئەو خوێندكارانەی بەشداری ئەزموونەكان دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ئەو خوێندكارانەی بەشێوەی دەرەكی بوونەتە خوێندكاری ئەزموونەكان یەك دوو بابەتی ئەوا پێویستە نمرەی پۆلی 12ی ساڵی پاری ئەو خوێندكارە لەداتابەیس تۆمار بكرێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ