كوردیو
لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە لەکۆبوونەوەیەكی نائاساییدا چەند بڕیارێکی دەرکرد.
ئهمرۆ شهممه 20-6-2020 لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له پارێزگای هەڵەبجە له كۆبوونهوهیهكی نائاساییدا بڕیاریدا به خهرجكردنی پارەی هاندان بۆ پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی وەفا کە تایبەت کراوە بە بەڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگاکە.
ئاماژه بهوهشدراوه، دەبێ هەوڵبدرێت تیمێکی تایبەتی دیکە بۆ شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگاکە ئامادە بکرێت و هەوڵبدرێت ئیستیعابی زیاتری نەخۆشخانەی وەفا بۆ بەکارهینانی لەڕووی ئیداری و شوێنی حەوانەوەی تیمەکان بۆ بکرێت.
روونیشیكردووهتهوه، نەخۆخۆشخانەی کیمیابارانی هەڵەبجە، شوێنی 50 تەختی تری نەخۆشی تیادا دەبێتەوە و پێویستە کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە چارەسەری پێداویستیەکان و هەلومەرجی بکات.