جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی تووشی کۆرۆنا بووە و دەڵێت، ئێستا تەندروستیم زۆر باشە ".
ئهمرۆ شهممه 20-6-2020 د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند "دۆستان و ئازیزان منیش سەرباری هەموو خۆپارێزییەک كۆرۆنا زەفەری پێ بردم و ئێستا هەڵگری ڤایرۆسەكەم، ئێستا خۆم كەرەنتین كردووە و تەندروستیم باشە، بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموولایەك و زیاتر خۆپارێزی".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 70 پزیشک و کارمەندی تەندروستی تووشی کۆرۆنا بوون.