عێراق.. زۆرترین ژماره‌ی توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان تۆماركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. زۆرترین ژماره‌ی توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 870 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
 
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 20-6-2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ هەزار و 870 کەسی دیكه‌  تووشی کۆرۆنا بوون و 88 کەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها 1006 کەسیش چاکبوونەتەوە. 
 
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق،تا ئێستا  29 هەزار و 222 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 13 هەزار و 211 کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و 13 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

 

هه‌واڵی گرنگ