گه‌رمیان.. ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان ڕاگیرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گه‌رمیان.. ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان ڕاگیرا

كوردیو

لە كۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بڕیار درا دەوامی دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە گه‌رمیان بۆماوەی هەفتەیەك ڕابگیرێ.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21-6-2020  لەكۆبوونەوەی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیدارەی گەرمیان كە بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەرێوەچوو ، بڕیاردرا لە سبەینێ رۆژی دووشەمە تا 28ی ئەم مانگە لە سه‌رجه‌م دام و دەزگا حكومیەكانی ئیدارەی گەرمیان پشووی فەرمی دەبێت."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، سه‌رجه‌م مزگه‌وت و په‌رستگا ئاینییه‌كان تاوه‌كو 1-7-2020 داده‌خرێن.

 به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تا ئێستا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان 5 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ