بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی ھەرێمی كوردستان ڕایدهگهیهنێت، بهكهمكردنهوهی نیوهی موچهی پله باڵاكان، مانگانه 3 ملیار دینار بۆ حكومهت دهگهڕێتهوه.
ئهمرۆ یهك شهممه 21 ی حوزهیرانی 2020 حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی ھەرێمی كوردستان ڕایگهیاند" ھەموو ئامادەكارییەك بۆ كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان كراوە و لیستی ناوەكانیش ئامادە كراوە، تەنھا چاوەڕێی ڕێنمایی دەكەن بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێت، بەڵام دەستكاریی مووچەی فەرمانبەران ناكرێت و حكوومەت لە بەرنامەیدا ھەیە مووچەی ئەو خانەنشینانە زیاد بكات كە مووچەیان كەمە.
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی ھەرێمی كوردستان ئاماژهی بهوهش دا : "بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوودا دەست بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بكرێت و، ئێمەش بۆ كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان، ھەموو ئامادەكارییەكانمان كردووە و لیستی ناوی ئەو كەسانەشمان ئامادە كردووە كە مووچەیان كەم دەكرێتەوە".
حازم ئیسماعیل باسی لهوهش كرد، "چاوەڕێی رێنمایی دەكەین بۆ ئەوەی دەست بە كەمكردنەوەی مووچەكەیان بكەین، ئەگەر مووچەشیان بۆ نیوە كەم بكرێتەوە، نزیكەی ٣ملیار دینار بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە".
ههروهها بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی ھەرێم بۆ ماڵپهڕی فهرمی پارتی ئهوهشی خستهڕوو : "دەستكاریی مووچەی فەرمانبەران ناكرێت و تەنھا دەرماڵەكان رێك دەخرێنەوە، لە بەرنامەی حكوومەتیشدا ھەیە ئەگەر دۆخەكە باشتر بێت، مووچەی ئەو خانەنشینانەی كە مووچەكەیان كەمە، زیاد بكرێت".