كوردی‌و
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی سێ مانگ قه‌ره‌بووی ماوه‌ی خوێندن بۆ گشت قوتابیان و خوێندكارانی خوێندنی باڵا\دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌كاته‌وه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 21-6-2020 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له فه‌رمانێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه بڵاویكردووه‌ته‌وه،بڕیاردرا به پێدانی ماوه‌ی سێ مانگ له 10-3-2020 تاوه‌كو 10-6-2020 وه‌كو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خوێندن و مۆڵه‌تی خوێندن بۆ گشت قوتابیان و خوێندكارانی خوێندنی باڵا\دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كه پێشووتر وه‌رگیراون و ده‌ستییان به خوێندنی ئه‌كادیمی كردووه و له ئێستادا به‌رده‌وامن له خوێندن به گشت قۆناغه‌كانی وه‌كو (كۆ‌رسات - نووسینی توێژینه‌وه - تاوتوێكردن) و ئه‌و ماوه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی خوێندن ئه‌ژمار ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر قوتابی به‌شێوه‌ی پارالێڵ وه‌رگیرابێت ئه‌وا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه كرێی خوێندنی لێوه‌رناگیردرێت،ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا نه‌بووه.