توێژەران لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە نیویۆرک، رێگایەکی سروشتی دوور لە ئامێری هەناسەدانی دەستکردیان دۆزیوهتهوه بۆ زیادکردنی رێژەی ئۆکسجین لە توشبوانی کۆرۆنادا.
توێژینەوەکە، لەسەر سەدان توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاقیكراوهتهوه و دەرکەوتووە، پاڵکەوتن لەسەر سک، یارمەتی زیادکردنی رێژەی ئۆکسجین دەدات.
بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکەی زاتكۆی كۆڵۆمبیا له نیویۆرك، ئەو شێوازی پالکەوتنه یارمەتی زیادکردنی رێژەی ئۆکسجینی داوه لە سیەکانی توشبوانی کۆرۆنا بە رێژەی 10% و زیاتر.
پاڵکەوتن لەسەر سک رێگا بە چوونە ناوەوەی زیاتری ئۆکسجین دەدات بۆ ناو سییەکان، چونکە لەکاتی مانەوە و راکشان لەسەر پشت دەرچەی سییەکان دەچێتەوە یەک و تەسک دەبێتەوە.
بههۆی دهرئهنجامی توێژینهوهكهش، پێشنیارکراوە ئەم رێگایه بۆ توشبووانی کۆرۆنا بهكاربهێنرێت، بەتایبەت بۆ ئەو نەخۆشانەی ئامێری هەناسەدانی دەستکردیان بۆ دابین ناکرێت یاخود باری تەندروستیان مامناوەندە.