وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایدهگهیهنێت، بەهۆی دەرمانڕێژکردنەوە بڕیاردراوە رۆژی پێنجشەممە و هەینی ئەم هەفتەیە، لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و تەکیەی کاکەمەند قەدەغەی هاتوچۆ بێت.
ئهمڕۆ سێ شهممه 23 ی حوزهیرانی 2020 شەریف رەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ له لێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا راگەیاند، "دوای ئەوەی لیژنەی تەندروستی لەگەڵ قائیمقامییەتی قەزاکەدا کۆبووەوە، بڕیاریانداوە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەم هەفتەیە بەهۆی دەرمانڕێژکردنەوە قەدەغەی هاتوچۆ بێت."
وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ باسی لهوهش كرد، "قەدەغەی هاتوچۆکە لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحییەکانی شۆڕش و تەکییەی کاکەمەند دەبێت."
ئهوه له كاتێكدایه به پیی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، ماوەی چەند هەفتەیەکە ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا زیادیکردووە و بەوەش، حوکمەت رێکاری نوێ و توندیان له دامو دهزگاكاندا گرتووەتەبەر.