ترامپ : كوردەكانم خۆش ناوێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ترامپ : كوردەكانم خۆش ناوێت

 

 

(جۆن بۆڵتۆن) ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لە كتێبەكەی خۆی كە بەم دوایە بڵاویكردۆتەوە، پەردە لەسەر زۆر رووداو هەڵدەداتەوە كە لەكۆشكی سپی گوزەراوەو باسی لێوەكراوە.

لەبارەی كوردەوە، (جۆن بۆڵتۆن) راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەڵێت، (دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی وڵاتەكەی لە وتارەكانی بە ئاشكرا دانی بەودا ناوە كە كوردەكانی خۆش ناوێ، چونكە ئەوان لەبەر عێراقییەكان و توركەكان هەڵدێن و تەنیا كاتێك لە شەڕدا هەڵنایەن كە ئەمریكا هاوكاریان بە فڕۆكەی ئێف (18) بۆردومان بكات.

بۆڵتۆن ئاماژەی بەوەی كردووە، كە ترامپ لەو لێدوانەدا هاوكاتی ئاماژە بە وەرگیرانەوەی كەركوك لە كوردەكان كراوە لە پاش ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان لە ساڵی (2017) داو ئۆپەراسیۆنەكانی چڵی زەیتون و كانی ئاشتی توركیا بۆ داگیركردنی ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی كوردەكانی سوریا لە ساڵی (2018 – 2019) جەختی لەوەكردۆتەوە: دژایەتی ترامپ لەگەڵ كوردەكان كاتێك بەرچاوتر دەكەوێ كە یەكێك لە دوژمنانی كوردی كردە نوێنەری ئەمریكا لە كاروباری سوریاو هاوپەیمانی دژی داعش كە بووە هۆی لاوازی كوردەكان لە سوریادا. 

ڕاوێژكاری پێشووی ترامپ دەشڵێ: (جەیمز جێفری) وەك نوێنەری ئەمریكا لە كاروباری سوریا هاوكات دژایەتی كردنی كوردەكان، لایەنگری توركیایەو نەخشەیەكی بۆ توركیا ئامادەكرد كە بتوانێ هێرش بكاتە سەر ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی كوردەكان، بەوەشەوە هەندێك لە بەرپرسانی باڵای ئەمریكاو لەوان (جۆزێف مانفۆرد) سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی سوپا دژی جێفری بوون و لایان وابوو كە نابێ رێگە بە توركیا بدرێت لەوە زیاتر پێشڕەوی بكات.

بۆڵتۆن ئاماژە بە وتەیەكی دیكەی ڕاچڵەكێنەری ترامپ دژی كوردەكان دەكاو لە یادەورییەكەیدا دەگێڕێتەوە: بیستم ترامپ وتی ئەگەر داعش دیسان بگەڕێتەوە بۆ عێراق، بۆی گرنگ نییەو ئەو وتەیەی هاوكاتی داواكاری (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا بۆ پاڵپشتی ئەمریكا لە كوردەكان لە بەرامبەر داعشدا دەربڕیوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە كە دۆناڵد ترامپ زۆر كەوتۆتە ژێر كاریگەری بۆچوونەكانی (رەجەب تەیب ئەردوگان) ی سەرۆك كۆماری توركیاو لەوبارەیەوە پەیوەندی تەلەفۆنی ترامپ و ئەردوگان بەر لە كشانەوەی ئەمریكا لە باكوری سوریاو هێرشی توركیا بۆ سەر كوردەكانی سوریا لە مانگی تشرینی یەكەمی (2019) بیر دەهێنێتەوە.

ڕاوێژكاری پێشووی ترامپ جەختیشی لەوەكردۆتەوە: بۆ ئەردوگان وتنی قسەیەكی وەك ئەوەی كە كوردەكانی خۆش دەوێ، زۆر دژوار بوو، ئەو هەوڵی دەدا ترامپ بەوە ڕازی بكات كە ڕێكخراوەو ناوەندو حزبە كوردییەكانی توركیاو سوریا، نەك نوێنەری كوردەكان بەڵكوو وەك تیرۆر بناسێنێت.

بە گوێرەی قسەكانی (جۆن بۆڵتۆن) ئەو لێدوانانە بە ڕادەیەك كاریگەریان لەسەر ترامپ دانا كە سەرۆك كۆماری ئەمریكا بەبێ بەهادان بە هۆشداری (ئیمانۆێل ماكرۆن) ی سەرۆك كۆماری فەڕەنسا سەبارەت بە هێرشی توركیا بۆ سەر كوردەكان و مەبەستی راستەقینەی ئەردوگان لەو هێرشە، هەوڵیدا دۆسیەی بەجێ ماوەی هێزەكانی داعشی لە سوریا ڕادەستی ئەردوگان بكات و چاوەروانی ئەوەش بێت كە توركیا بیری بە كوردەكانەوە بێت.

لێدوانەكانی ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە كاتێكدایە كە گۆڤاری ناشناڵ ئینترێستی ئەمریكا، وەك شرۆڤەیەك لەوبارەیە، لای وایە: جۆن بۆڵتۆن خۆی بە دژایەتی كوردەكان تۆمەتبارەو خۆیشی هیچ كات لایەنگری كوردەكان بە تایبەت بە سوریا نەبووەو ئەگەر داكۆكیشی لە مانەوەی ئەمریكا لە سوریا كردووە، زیاتر بۆ مەبەستی دیكە بووە، نەك بۆ پاڵپشتی لە كوردەكانی ئەو وڵاتە.

 

هه‌واڵی گرنگ