سەدان كەس له شاری به‌غدا گردبونه‌وه و پاڵپشتی خۆیان بۆ ئه‌و رێوشوێنانه نیشان دەدەن كە حكومه‌تی عیراق دژبه كه‌تیبه‌كانی "حزبوڵڵا" گرتویه‌تیه‌به‌ر.
ئەمرۆ شه‌ممه 27-6-2020 سه‌دان كەس له گۆڕه‌پانی ته‌حریری ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا گردبونه‌وه و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو پاڵپشتی خۆیان بۆ ئه‌و رێوشوێنانه نیشاندا، كه حكومه‌تی عیراق دژبه كه‌تیبه‌كانی "حزبوڵڵا" گرتویه‌تیه‌به‌ر.
لای خۆیانەوە خۆپیشانده‌ران ستایشی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر دەكەن كه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵایان ده‌ستگیركردوه‌و خۆپیشانده‌رێك به ناوی حسێن مه‌حمود دەڵێت: "پێویسته هێزه‌كانی سوپا روبه‌ڕوی سه‌رجه‌م ئه‌و گروپه چه‌كدارانه ببنه‌وه، كه سۆز و پاڵپشتییان بۆ غه‌یره عیراق هه‌یه".
ئەو خۆپیشاندەرە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی وتوە:"ئه‌و گروپه چه‌كدارانه موچه له عیراق وه‌رده‌گرن و ته‌نانه‌ت هه‌ر له وڵات‌دا پڕچه‌ك ده‌كرێن، به‌ڵام خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دیكه ده‌كه‌ن".
ئەمەش لەكاتێكدایە كە شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی رابردو، هێزێكی سه‌ربه دژه‌تیرۆر هه‌ڵیكوتایه‌سه‌ر باره‌گایه‌كی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عیراق سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا و 13 كه‌سیان ده‌ستگیركرد، كه تۆمه‌تی په‌لاماردانی ناوچه‌ی سه‌وز و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیان ئاراسته‌كراوه، له به‌رانبه‌ریشدا هێزێكی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی دژه‌تیرۆر له ناوچه‌ی سه‌وز.