داعش پەلاماری سوپای عێراقی دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داعش پەلاماری سوپای عێراقی دەدات

 

 

گروپە چەكدارەكانی داعش پەلاماری هێزە ئەمنییەكانی سوپای عێراقی دەدەن و زیانیان پێدەگەیەنن.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش لەناوچەی ئەبی سەیدای باكووری شاری بەعقوبە پەلاماری هێزەكانیان داوەو لایەنی كەم سەربازێكیان كوشتووەو سێی تریشیان بریندار كردووەو دواتریش بۆ ناوچەكانی خۆیان پاشەكشەیان كردووە.

هەمان سەرچاوە بۆ شەفەق نیوز رایگەیاندووە، دوای رووداوەكە هێزی پشتیوانی سوپای عێراق گەیشتوونەتە ناوچەكە، بەڵام چەكدارەكانی داعش ناوچەكەیان جێهێشتبوو.

 

 

هه‌واڵی گرنگ