كەركوك... كارگەیەك سوتا ، كرێكارێكیش دەبێتە قوربانی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەركوك... كارگەیەك سوتا ، كرێكارێكیش دەبێتە قوربانی

 


ئەمرۆ یەك شەممە 28/6/2020 ئاگر لە كارگەیەكی دروست كردنی ئیسفنج كەوتوەتەوە و بەهۆیەوەشەوە تەواوی كارگەكە سوتاوە.


بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كەركوك لە راگەیەارنراوێكدا ئەوەی بڵاوكردوەتەوە" ئەمڕۆ ئاگر لە كارگەیەكی دروستكردنی ئیسفنج كەوتوتەوە و تەواوی كارگەكە سوتاو بەهۆی تەشەنە سەندنی ئاگرەكەشەوە ژمارەیەك دووكان سوتاون"


راشیگەیاندوە" دوای كەوتنەوەی ئاگرەكەش تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنی رووداوەو توانیوانە كۆنترۆڵی ئاگرەكە بكەن"


لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە" تیمەكانی بەرگری شارستانی كرێكارێكیشیان ڕزگاركردوە كە لەناو كارگەكەدا بووە و توشی هەناسە توندی هاتووە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە"

 

 

هه‌واڵی گرنگ