لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە پەرلەمانی عێراق هاتە دەنگ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە پەرلەمانی عێراق هاتە دەنگ

لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چوارمەرج دەخاتە روو بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق كە بەشێك لە حیزبە سیاسیەكان داوای دەكەن.


ئەحمەد حەیدەر ئەندامی لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێرا رایگەیاندوە "بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختە پێویستە ئەم چوار مەرج بهێنرێنە دی ئینجا هەڵبژاردن بكرێت"

 

ئەو ئەندامەی لیژنەكەی لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكان ئاماژەی بەوەشداوە"ئەومەرجانە ئەمانەن یەكەم كەشێكی گونجاو بۆهەڵبژاردن برخەسێت و دووەم پرۆژەیاسای هەڵبژاردن تەواو بكرێت و سێیەمیش بازنەی هەڵبژاردنەكان دیاری بكرێت و خاڵی چوارەمیش بارودۆخی تەندروستی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵ بكرێت"

ئەو پەرلەمانارە بەدووریشی زانی كە لەئێستادا هەڵبژاردنی پێش وەختە ئەنجام بدرێت ئەوەش بەهۆی خراپی باری ئابوری عێراق و ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

 

هه‌واڵی گرنگ