بی بی سی
به‌هۆی تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمێكی وڵاتی چین، قەدەغەی هاتووچۆ راگه‌یه‌نرایه‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی تۆری بی بی سی، لە ناوچەی ئانکزین لە هەرێمی هێبێی وڵاتی چین، چەند حاڵەتێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماركراوه، و به‌م هۆیه‌شه‌وه قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەنرا، ته‌نها لە بەیجینی پایتەختهی چین، 14 حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە.
بەرپرسانی چینیش دەڵێن: بۆ رێگریکردن لە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەکە، حاڵەتە کەمەکانیش بە هەند وەردەگرن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا، لە ناوەراستی مانگی ئایار، بۆ یه‌كه‌م جار ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆماركرا كه لە دووکانێکی مه‌ی خواردنەوە بڵاوببوویەوە و بەهۆیەوە 311 کەس لە پایتەختی چین تووشی کۆرۆنا بوون.
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، لە چین تاوەکو ئێستا، 65 هەزار و 188 حاڵەت تۆمار کراوە و له‌و ژماره‌یه‌شدا 4 هەزار و 634 کەس گیانیان لەدەستداوە.