عالیە نەسیف: مەرجەكانی بەغداد بۆرێكەوتنی لەگەڵ هەرێم سنورێك بۆ قاچاخچیەتی نەوت دادەنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عالیە نەسیف: مەرجەكانی بەغداد بۆرێكەوتنی لەگەڵ هەرێم سنورێك بۆ قاچاخچیەتی نەوت دادەنێت

پەرلەمانتارێك رایدەگەیەنێت مەرجەكانی بەغداد بۆرێكەوتنی لەگەڵ هەرێمی كوردستان پارێزگاری لەمافی گەلی عێراق دەكەن، كۆتایی بە سستی دابەشكردنی موچەكانی فەرمانبەرانی هەرێم دێت و سنورێكیش دادەنێت، بۆ قاچاخچیەتی نەوت، بەڵام بەداخەوە وا دەردەكەوێت ئەو خاڵانە جێگەی سەرنجی لایەنی كوردی نەبوون و رەتیانكردۆتەوە و گەڕانەوە بۆ هەولێر بەبێ ئەوەی بگەنە هیچ رێككەوتنێك.

عالیە نەسیف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ستایشی هەنگاوەكانی حكومەتی عێراقی كرد لە دانوستانەكانی ئەم دوایانەی لەگەڵ وەفدی هەرێی كوردستان كە سەردانی بەغدادیان كردئاماژەی بەوەشداوە حكومەتی ناوەندی لەرێگەی دانانی مەرجەكانی بۆ لایەنی كوردی جەختی لە پاراستنی مافی گەلی عێراق كردەوە، لەباكورەوە بۆ باشور.

ئەو پەرلەمانتارە لە بەیاننامەیەكدا ئەمرۆدووشەممە بڵاویكردوەتەوە و رایگەیاندوە"حكومەتی ناوەندی مافی خۆیەتی داوا لەحكومەتی هەرێم بكات، بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر هەموو سەرچاوەكانی داهاتی هەرێم لەوانەش نەوت و باج و داهاتەكانی تر بەرامبەر 453 ملیار دیناری مانگانە".

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەكردووە بەغداد مافی خۆیەتی داوای هەموو بەرهەمی نەوتی هەرێم و 50%ی داهاتی دەروازەسنوریەكانی كوردستان بكات، ئەم خاڵانە پارێزگاری لەمافی گەلی عێراق دەكەن لەباكورەوە بۆ باشور و كۆتایی دەهێنێت بە نارەحەتی گەلی كوردمان لەپرسی سستی دابەشكردنی موچەكانیان و سنورێكیش دادەنێت، بۆ قاچاخچیەتی نەوت، بەڵام بەداخەوە وا دەردەكەوێت ئەو خاڵانە جێگەی سەرنجی لایەنی كوردی نەبوون و رەتیانكردۆتەوە و گەڕانەوە بۆ هەولێر بەبێ ئەوەی بگەنە هیچ رێككەوتنێك.

عالیە نەسیف رایگەیاندووە:"ئەوە بەرەوپێش چوونێكی نوێیە لەدانوستانەكان و پێویستە زوو یان درەنگ بەدی بێن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لەدابەشكردنی سامانەكان و هیوادارین حكومەت بەو ئاراستەیەدا بروات".

 

هه‌واڵی گرنگ