بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆك رایدەگەیهنێت، داواکارییمان ئەوەیە رێکارەکانی خۆپارێزی تووندبکرێن.
ئهمڕۆ دوو شهممه 29 ی حوزهیرانی 2020 د. نزار عیسمەت، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک لە میانی بەشدایکردنی لە بهرنامهیهكی تهلهفزیۆنیدا لەبارەی تەندروستیی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە رایگەیاند، "لە دهۆک تەندروستیی تووشبووانی کۆرۆنا جێگیرە، تەنیا یەک-دوو نەخۆش نەبێت، ئەوانیش تەندروستییان ئەوەندە ناجێگیر نییە، بەڵام پێویستیان بە چاودێری و زۆر جاریش ئۆکسجین هەیە".
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک لەبارەی گرتنەبەری رێوشوێنەکانباسی لهوهش كرد، "بەداخەوە ئێستا پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان لەلایەن خەڵکەوە سستیی پێوە دیارە، لە زۆر شوێنی کارکردنیش خەڵک پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نابێت و تووشبووانیش بەرەو زۆربوون دەچن، تەنیا لەم مانگەدا 136 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، ئەوەش زەنگێکی گەورەی مەترسیدارە لە دهۆک، ئەگەر لە چەند مانگی رابردوو رێژەکە کەمبووە بەراورد بە هەولێر و سلێمانی، بەڵام ئێستا مانای ئەوە نییە ئێمە دۆخمان باشترە".
د. نزار عیسمەتئاماژهی بهوهش دا، "بەرزبوونەوەی ئەو رێژەیە لەم مانگەدا ئەوەمان پیدەڵێت کە دۆخی ئێمەش خراپە، بۆیە وەکو لایەنی تەندروستی داواکاریی ئێمە ئەوەیە رێکارەکان تووند بکرێن، بەڵام داوامان نەکردووە 100% قەدەخەی هاتووچۆ دەربکرێت، بەڵکو داوامان کردووە رێکارە تەندروستییەکان بە دروستی جێبەجێ بکرێن".
بەپێی دوایین ئامارەکان تائێستا 172 کەس لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون، 133 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و 39 تووشبووش ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.