لە تەنێشت فتواكەوە، چەند سرنجێك .....
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە تەنێشت فتواكەوە، چەند سرنجێك .....

 

ھەرچەندە بەرنامەم وابوو لەسەر بارودۆخە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكان لە هەرێم كەمترین ڕاو و سەرنجم هەبێت، چونكە بەڕاستی فەوزەویەت و بێ ئەھمیەتیەكی لە ڕادە بەدەر هەیە ، هیچ نرخێك بۆ ھیچ پرسێك لە هەرێم نەماوە، بەڵام لەسەر فتواكەی لیژنەی باڵای فتوای ھەرێم پێم باش بوو چەند سەرنجێك بخەمەڕو :

- ئایا كاتێك لیژنەی فەتوا باسی حەرام خۆری پارەی موچەخۆری بن دیوار و دوو موچە دەكات ! (لەڕووی دینی و ئەخلاقی و قانونی)شەوە وا پێویست دەكات كە باسی لایەنی یەكەمی مبارودۆخەكە بكات كە حكومەت و دەسەڵاتدارانی ھەرێمە !، ئایا دەكرێت دزی بچوك حەرام بێت و دزی گەورەش كە فەرمانی بەو دزیە كردووە و خۆی ڕیگای بۆ داناوە هەڵوێستی لەسەر وەرنەگیرێت ! بەڕێزان لە لیژنەی فتوا كام مەنتیق و دەق ڕێگەی ئەوەتان پێ دەدات تاك لایەنانە بڕیار لەسەر بارودۆخێك بدەن و لایەنێك بێ بەری و لایەنێك تاوانبار بكەن !؟
- كاتێك حەرام خۆری بێت واتا كارێكی خراپ و بەدڕەوشتی و زەرەردانە لە سامانی گشتی وڵات، لەو كاتەشدا دەچێتە چوارچێوەی خراپ بەكارھێنانی سامانی دەوڵەت لە لایەن دەستەیەك لە بەڕێوبەرانی دەوڵەت كە ئەو كارەیان كردووە و بە ڕێنمایی و بڕیاری ئەوان كراوە، ئەوكاتەش بەرپرسیاری دونیایی و قانونی دێتە سەر شانیان لە ڕووی یاسییەوە بریتیە لە تاوانی : ( تسهیل الإستیلا‌و علی أموال الدولە ) كە تاوانێكی ئابڕوبەرانەیە ( مخلە بالشرف ) وە بەرامبەر مافی گشتی كراوە و بەندی (٣١٦ ) لە یاسای سزادان بە سەریدا دەچەسپێت هیچ یاسیەكی لێبوردنی گشتی نایگرێتەوە و بە تێپەڕبوونی كات سكاڵا تیایدا نافەوتێت ، ئایا داواكاری گشتی چی دەكات و ھەڵوێست و بڕیاری چی دەبێت لەسەر ئەو بابەتە!؟
تێبینی: دەزانم ئەو نوسین هەڵوێستانەش ھاوشێوەی ھەزارانی تر دەچنە بابی ھیچەوە، بەڵام كاتێك بڕیارە كۆمەڵێك كەس قسە بكەن و فتوا بدەن لە ژێر تروسكایی دەقە پیرۆزە قورئانیەكان و تشریع و قانون پێویستە ئەخلاقیاتی پیشەكەت و ئەو متمانە و سوێندەی خواردووتە لەبەر چاوی بگریت و دزی گەورە و بچوك و شەریك و كار ئاسان لە تاوان ھەمووی یەك بڕیاری ھەبێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ