گۆڕان: ململانێی ئەمجارەی یەكێتی و پارتی داهاتووی هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گۆڕان: ململانێی ئەمجارەی یەكێتی و پارتی داهاتووی هەرێم دەخاتە مەترسییەوە



ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت: ململانێی ئەمجارەی پارتی و یەكێتی داهاتووی هەرێم دەخاتە مەترسییەوە كە چەندین ساڵە بە خوێنی رۆڵەكانی ئەم وڵاتەوە هاتۆتە كایەوە.

 

برزۆ مەجید باسی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: ململانێی حزبەكان گەیشتۆتە ئاستێك كە دۆخی سیاسیی و دۆخی دەروونیی خەڵكی تێكداوە و لەم كاتەشدا بەڕای ئێمە دەبێت حزب و لایەنە سیاسییەكان هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن، تەنانەت ئەگەر ململانێش بكەن نابێت ببێتە هۆی وەستاندنی بازاڕ و دۆخی دەروونیی خەڵكی كوردستان تێك بدەن.

 

برزۆ مەجید كە بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاند: ووتیشی: ئەو ململانێیەی ئەمجارەی یەكێتی و پارتی، دەبێت پارتی و یەكێتی بزانن ئەم ململانێیەی ئەمجارەیان هەرێمەكەشمان دەخاتە مەترسییەوە كە چەندین ساڵە بە خوێنی رۆڵەكانی ئەم وڵاتەوە هاتۆتە كایەوە

 

هه‌واڵی گرنگ