پێشمەرگەیەك خۆی دەكوژێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشمەرگەیەك خۆی دەكوژێت


بەربەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 30/6/2020 پێشمەرگەیەك سەربە لیوای 3 خۆی دەكوژێت و هۆكارەكەشی نازانرێت.

مستەفا چاو رەش ، فەرماندەی یەكەی حەفتای هێزەكانی پێشمەرگە لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵمان پێگەیشتووە كە پێشمەرگەیەكی یەكەی حەفتا خۆی كوشتووە، كە سەر بە لیوای 3ی یەكەی حەفتا بووە و تاوەكو ئێستاش نازانین هۆكاری خۆكوشتنەكەی چی بووە".

فەرماندەی یەكەی حەفتا ئاماژەی بەوەشداوە" ئەو پێشمەرگەیە پێشتر لە دەرەوەی وڵات بووە و گەڕاوەتە، بەیانی ئەمڕۆ لە دەوروبەری كاتژمێر 4:00ی بەرەبەیاندا لەبنكەیەكی پاسەوانی ناو فەرماندەیی بووە خۆی كوشتووە.

ئەو پێشمەرگەیە ناوی (ج.ع.ح) و تەمەنی 36 ساڵە، خەڵكی گوندی مێرگەسەرە لە بێتواتەیە لە قەزای ڕانیە، ماوەی شەش ساڵە پێشمەرگەیە و پلەكەی جێگری ئەفسەر بووە.

 

هه‌واڵی گرنگ