كوردی‌و
گشتاندنێك سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌رداربوون له‌وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتارانى خوله‌كانى رابردوو و ئێستا ده‌كرێت.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 30-6-2020 نوسینگه‌ى سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستان به‌نوسراوی ژماره 1034/4/4 له‌ڕێكه‌وتى 30\6\2020،كه واژۆی ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د ئیسماعیل سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ره، گشتاندێكی سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌رداربوون له‌وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتارانى خوله‌كانى پێشوو ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كوردستان له خوله‌كانی رابردوو كرد.
له گشتاندنه‌كه‌دا هاتووه "بەپێی بڕگەی شەشەم لە ماددەی حەوتەمی یاسای ژمارە دووی ساڵی 2020ـی یاسای چاکسازی لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، دەستبەرداربوونی ئارەزوومەندانە لە خانەنشینی پەرلەمانتاری خولەکانی یەکەم، دووەم، سێیەم و چوارەمی پەرلەمانیش دەگرێتەوە، لە 1ـی 7 تاوەکو 30 رۆژی دیکە دەتوانن داوا بکەن خانەنشینی ئارەزوومەندانە رەتبکەنەوە".