كوردی‌و
پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی له پارێزگاكه روونكردنه‌وه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30-6-2020 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند"بارودۆخی سلێمانی بەراورد بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا باشە و ترسناک نییە،و ئەو رێکارانەی لە 20ی حوزەیرانەوە گرتوویانەتەبەر ئەنجامی باشی هەبووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،"بەهۆی ئەوەی کە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ته‌نها فریای ئەوانە دەکەوێت کە باری تەندروستییان خراپە، بۆیە ئاماری چاکبوونەوەکان بڵاوناکرێتەوە".
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تا ئێستا له پارێزگای سلێمانی چوار هه‌زار و 229 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 793 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و زیاتر له 170 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.