كوردی‌و
وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم له‌باره‌ی به پاره‌كردنی به‌كارهێنانی ڕێگاكانه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 30-6-2020 وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه سەبارەت بە بەکارهێنانی رێگەوبانەکان بە پارە، دەڵێت، "هەموو ئەو رێگایانەی تاوەکو ئێستا کراون، ناکرێنە پارە و هاووڵاتیان دەتوانن وەک رابردوو بێبەرامبەر بەکاریان بهێنن، بەڵام وەزارەت پلانی هەیە هەندێک رێگەی نوێ لەنێوان شارەکان دروستبکات وەکو رێگەی نێوان هەولێر و سلێمانی و شۆفێر دەکرێت لە کاتی بەکارهێنانی دوو بۆ سێ هەزار دینار بدات".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه،پێشتر زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندبوو، بەرنامەیان هەیە سێکتەرەکانی ئاو، کارەبا و رێگەوبان بە کەرتی تایبەت بدەن، ئەو رێگایانەی کەرتی تایبەتیش دروستیان دەکەن، دەبن بە پارە.