په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی توركیاو ئێران لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌نجامده‌دات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی توركیاو ئێران لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌نجامده‌دات

سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،له‌باره‌ی لەشكركێشییەكانی توركیا و تۆپبارانەكانی ئێران سێ لیژنه‌ ‌ پێكهینرا و لە رۆژی پێنجشەمەوه‌ دەست بە كارەكانی دەكات، لە هەریەكە لە سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌.


شاخەوان رەئوف، سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش، لە په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ كۆنگریه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند، " دوێنێ پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا، لیژنەیەكی باڵا دروستبكرێت، بۆ ئەوەی سەردانی هەموو ناوچەكان بكرێت، كە تۆپباران كراوە، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بكەین، ئێمەش سێ لیژنەمان لەسەر ئاستی پارێزگاكانی، دهۆك، هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، پێكهێناوە، تاوەكو بەدواداچوون بكەن، چونكە ئەوە جاری یەكەم نییە توركیا و ئێران، تۆپباران و بۆمبارانى ناوچە سنووریيەكان دەكەن و سنوورەكان ده‌به‌زێنن، جگە لەوەش هاوڵاتییان شەهید و بریندار ده‌كرێن".


سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش، لە په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا،"ئێمە دەمانەوێت هۆكارەكانی ئەو دەستدرێژی و پەلامارانە دەستنیشان بكەین، بۆیە بەدواداچوونی ورد دەكەین، چونكە بەپێی یاسا و دەستوور ئەوە شكاندنی شكۆی هەرێمی كوردستانە، دواتر ئەنجامی بەدواداچوونەكان رادەگەیەنین".


هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە رایگەیاند، " ئێمە بەدواداچوون بۆ خاڵە سنووریەكان و دیاری كردنی زیان و هۆكارەكان ده‌كه‌ین، دواتر لەڕێگه‌ى راپۆرتێكه‌وه‌ حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، لەماوەی چەند رۆژێكیشدا ئەركی خۆمان جێبەجێ دەكەین".

جێگەی ئاماژەیە ماوەی زیاترلە هەفتەیەكە سوپای توركیا هێزه‌كانی ئێران بەبیانوی بونی گەریلاكانی پەكەكە لەناو خاكی هەرێمی كوردستان ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لەژێر ناوی چنگی هەڵۆ دەست پێكردوەو تائێستاش ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوامەو ژمارەیەك بنكەو بارەگای پەكەكەشی كردوەتە ئامانج.

 

هه‌واڵی گرنگ