كوردی‌و
وەزارەتی تەندروستیی هه‌رێم رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 240کەس له هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 30-6-2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 582 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام 240 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون و حه‌وت کەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها 88 کەسیش چاکبوونەتەوە.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا شه‌ش هەزار و 144 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هه‌زار و 855 کەس چاکبوونەتەوە و 207 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.