تەندروستی سلێمانی: دۆخی سلێمانی لە كۆنترۆڵ دەرنەچووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی سلێمانی: دۆخی سلێمانی لە كۆنترۆڵ دەرنەچووە

 


وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە شاری سلێمانی لە دۆخێكی مەترسیدارداین، بەڵام بەمانای لەدەستدەرچوونی دۆخەكە نایەت یاخود با بڵێن لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە .

 

د.نەقشبەندی وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لەئێستادا ژمارەی توشبووان لە شاری سلێمانی و بگرە هەرێمی كوردستان و هەروەها وڵاتی عێراقیش لە هەڵكشاندایە، بۆیە دەتوانم بڵێم ئێمە لە شاری سلێمانی لە دۆخێكی مەترسیدارداین، بەڵام بەمانای لەدەستدەرچوونی دۆخەكە نایەت یاخود با بڵێن لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە، بەڵكو هێشتا ئێمە توانیومانە هەموو توشبوویەكی كۆرۆنا ئەوەی كە پێویستە لەڕووی زانستییەوە پێشكەشی بكەین.

 

هەروەها ووتیشی: ڕاستە نەخۆشخانەكانمان فشارێكی زۆری لەسەرە، بەڵام هێشتا توانای وەرگرتنی نەخۆشمان هەیە، وە دڵنیایی دەدەم ئەگەر بێتو هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكان بن وە هەموو ئەو ڕێكارانەی پێویستە بیگرینەبەر بەرامبەر بە كۆرۆنا ، دەتوانین لە داهاتوودا ئەم شەپۆلە خێرایە خاو بكەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین تەواو دۆخەكە بخەینە ژێر ئەوەی كە هەموو تووشبوویەك كە بێتە نەخۆشخانە وەربگیرێت چونكە ئێمە ترسمان تەنها ئەوەیە ئەگەر بێتو بەم شێوازە هەڵكشان هەبێت ڕەنگە وای لێبێت نەخۆشخانەكان تەواو پڕبن و نەتوانرێت هەموو توشبوویەك لە نەخۆشخانە داخڵ بكرێت.

 


دكتۆر یاد نەقشبەندی كە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ووتیشی:" بەداخەوە هەندێك لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بەشێوازێكی زۆر نابەرپرسانە، نامرۆڤانە، ناتەندروستانە، مامەڵە لەگەڵ بابەتەكە دەكەن كە لەكۆتایـیدا ئەوەی زەرەرمەندە هاوڵاتییە من دڵنیایی دەدەم تا ئەم ساتە نەخۆشخانەكانمان ئەوەنیە بڵێین پڕنەبوون بەڵی قەڕەباڵغیەكی زۆری لەسەر نەخۆشخانەكانە ڕاستە ژمارەیەكی زۆری تووشبوومان هەیە كە لەناو نەخۆشخانەكاندان بەڵام دەمەوێت ئاماژە بە خاڵێك بدەم ، ئەو ژمارەیەی كە ڕۆژانە لە شاری سلێمانی ڕادەگەیەنرێت بەشێكی كەمیان پێویستیان بە نەخۆشخانە هەیە، زۆرینەی حاڵەتەكان دەتوانم بڵێم نیشانەیان نییە یاخود نیشانەی مام ناوەندی یان هەیە كە ئێستا خۆم توشبوویەكم هەڵگری ڤایر‌وَسەكەم نیشانەیەكی مام ناوەندم هەبووە لەماڵەوەم خۆم جیاكردۆتەوە، ئەو چارەسەرانەی كە ڕێنمایی پزیشكین جێبەجێم كردووە، دەتوانم بڵێم قۆناغێكی زۆر باشیشم لە نەخۆشیەكە بڕیووە، لەبەر ئەوە دەبێت زۆر بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ بابەتەكە بكرێت."

 


دەربارەی دەنگۆی وەستانی پشكنینی كۆرۆنا لە سلێمانی وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕەتیكردەوە و وتی:" نەخێر ئەمە دوورە لە ڕاستیەوە، ئێمە تەنها لەماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوودا ، لەبەر ئەوەی ئێمە چەند شوێنێكمان هەیە كە پشكنین تیایاندا ئەنجام دەدەرێن، یەكێك لەوانە سەنتەری سەرچنارە كە زۆرترین پشكنینەكان لەوێ دەكرێن، وە ئەو شوێنە تەعقیم كراوە پاشان لەبەر ئەوەی تێستی تازەمان بۆ هاتبوو، جیهازەكان پێویستی بە جۆرە شتێك دەكرد بۆ داتا كردنەوەیان، لەبەر ئەوە تەنها ئەوە بوو لەم 48 كاتژمێرەدا دەتوانم بڵێم ژمارەی پشكنینەكان بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو كەمێك كەم بوون ئەمەش هۆكارەكەی بوو، لە دوێنێ شەویشەوە بە چڕی دەستكراوەتەوە بە پشكنین ، وە هیچ كێشەیەكمان نییە لەڕووی پشكنینەوە."

 



 

هه‌واڵی گرنگ