بۆچی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە دھۆك كەمە؟ هۆكارەكەی بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە دھۆك كەمە؟ هۆكارەكەی بزانە

 



سەرەرای ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە پەرەسەندن دایە، بەڵام لە دهۆك تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بەو ڤایرۆسە كەمەو ئەوەش بە هۆی جێبەجێكردنی رێنماییەكان و زوو دەستنیشانكردنی حاڵەتەكان و دوورخستنەوەیان لە كۆمەڵگایە.



نزار عیسمەت بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی پارێزگای دھۆك، رایگەیاند:"راستە بەراورد بە پارێزگاكانی تری ھەرێمی كوردستان و عێراق حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە دھۆك كەمن، بەڵام ئەمە نیشانەی ئەوە نییە كە مەترسی ڤایرۆسەكە كۆتایی ھاتووە".

 

هەروەها ووتیشی:" رەوشی نەخۆشەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە پارێزگای دھۆك بەراورد بە پارێزگاكانی تری ھەرێمی كوردستان و عێراق باشترە و ژمارەی حاڵەتەكان زۆر كەمترە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیێنێت كە ئەم رەوشە بەردەوام دەبێت، بەڵكو ئەم ڤایرۆسە بەردەوام لە بڵاوبوونەوەدایە و بەپێی ئەو پێوەرانەی كە ئێمە پلانی خۆمان لەسەر دادەنێین، دەبینین كە لە مانگی رابردوودا، رێژەیەكی زۆر لە حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرونا نوێ لە دھۆك توماركراون".

 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی پارێزگای دھۆك كە بە ئاژانسی ئەنادڵی ڕاگەیاند، ئەوەشی خستەڕوو: راستە كە زۆربەی حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرونا لە دھۆك سەرچاوەكەیان لە دەرەووە ھاتووە، بەڵام لە ماوەی رابردوودا، زۆر حاڵەت لە ناوخۆی دھۆك-یش توماركراون و ئەمەیش مانای ئەوەیە كە رەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە باش نییە و زەنگێكی مەترسیدار ھەیە، ئەگەر خەڵكی ئێمە پابەندی رێنماییەكانی خوپارێزی نەبن، رەوشی پارێزگای دھۆك لە پارێزگاكانی تر باشتر نابێت .

 

نزار عیسمەت لەبارەی ئەوەی كە چۆن پارێزگای دھۆك توانیویەتی بەراورد بە پارێزگاكانی تری ھەرێم ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەیەكی باشتر كونترۆل بكات وتی: "پێگیریكردنی خەڵكی دھۆك بە رێنماییەكان و زوو دەستنیشانكردنی حاڵەتەكان و دوورخستنەوەیان لە كۆمەڵگا، خاڵی سەرەكین بۆ چوارچێوەكردنی ڤایرۆسەكە و خاڵی سێیەمیش دروست چارەسەركردنی نەخۆشەكانە پێش ئەوەی بگەڕێنە نێو كۆمەڵگا، ئەم كارەیش ناكرێت ئەگەر ھەماھەنگییەكی باش نەكرێت لەنێوان تیمەكانی تەندروستیی و ژووری ئوپەڕاسیونی بەرەنگاربوونەوەی كۆرونا و خەڵك".

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ