داوادەكرێت هەواڵی بەپەلەی مردوانی كۆرۆنا ڕابگیرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داوادەكرێت هەواڵی بەپەلەی مردوانی كۆرۆنا ڕابگیرێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی حكومەتی هەرێم داوا لە راگەیاندنەكان دەكات كە هەواڵی بەپەلەی مردوانی كۆرۆنا ڕابگرن.


لە بانگەوازێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە و ئاراستەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و میدیاكار و سۆشیال میدیاكراوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە رایگەیاندوە"دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر بڵاوبونەوەی كۆڕۆنا لەجیهان ، ئێستا وەك لە ئامارەكان دەردەكەوێت ژمارەی چاكبوونەوە و ژمارەی ئەوانەش كە بەسووكی توشی كۆڕۆنا دەبن زیاتر بووە "


ئاماژەش بەوە كراوە " بۆ چیتر نەشڵەژان و نەترساندنی خەڵك و هێوركردنەوەی دەروون و بەرزكردنەوەی وورەی خەڵك و باشتر بەرگەگرتن و بەسوكی تێپەڕاندنی ئەو پەتایە ،تكایە هەواڵی بەپەلەی مردن ڕابگرن و زیاتر سەرنج بخەنە سەر هەواڵەكانی چاكبونەوە كە ئێستا لە جیهان زیاتر لە نیوەی توشبووان بەتەواوی چاكبونەتەوە و ئەوانی تریش زۆربەی هەرە زۆریان بەسوكی توشی بوون."

ئەوەش هاتووە"هاوكاریتان ڕۆڵی سەرەكی دەبێت لەخێراكۆنتڕۆڵكردنی پەتاكە لەكوردستان هانی خۆپاراستن و پابەندوون بەڕێنماییە خۆپارێزیەكان بدەن وئەو دۆخەش بەسەركەوتوویی تێدەپەڕێنین"

 

 

هه‌واڵی گرنگ