كوردی‌و
وەزارەتی تەندروستیی هه‌رێم رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 259 کەس له هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 1-7-2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 312 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام 259 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون و شه‌ش کەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها 223 کەسیش چاکبوونەتەوە.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا شه‌ش هەزار و 403 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هه‌زار و 78 کەس چاکبوونەتەوە و 213 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.