نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو هێزەی لە سنورەكانی هەرێم ئاڵای عێراقیان بەرزكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو هێزەی لە سنورەكانی هەرێم ئاڵای عێراقیان بەرزكردەوە

كوردیو - زاخۆ - ئەكرەم گوڵی

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە هێزەکانی پاسەوانی سنووری سەر بە حکومەتی عێراق لە هەر یەکە لە بەرزاییەکانی کەلا شابانیێ و سیار بەنا لە سنووری باتیفا و کەلا دێرێ لە سنووری شارۆچکەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ جێگیرکران.

لیوای یەکی پاسەوانی سنووری سەر بەحکومەتی عێراق، چوونەتە چیاکانی سنووری شارەدێی باتیفا و دەرکارێ لە سنووری زاخۆ، بەڕێوبەری شارەدێی باتیفا-ش دەڵێت، کە ڕاستە ئەو هێزە سەر بە حکومەتی عێراقە، بەڵام هەموویان کوردن پێشتریش هەر لە هەرێمی كوردستانبوون و لە ناوچەی دیكەی جێگیربوون و ئێستا چوونەتە ئەو شوێنانەی کە شەڕی تێدایە لەنێوان گەریلا و سوپای تورکیا.

دلشێر عەبدولستار، بەرێوەبەری شارەدێی باتیفا لەلێدوانێكیدا بۆ كوردیو ڕاگەیاند: لیوای یەکی پاسەوانەکانی سنوور کە هەموویان کوردن و بنکەی سەرەکی لە باتیفایە، بەهۆی ئەم بارودۆخە جموجۆڵیان پێکراوە، چوونەتە ئەو شوێنانەی کە پێشتر لێی کشابوونەوە، ئێستا بەهۆی شەڕی نێوان گەریلا و سوپای تورکیا گەڕاونەتەوە شوێنەکانیان.

دلشێر عەبدولستار دەشڵێت: جێگیرکردنی ئەو هێزانەی عێراق بۆ ئەوەیە "تورکیا زیاتر نەیێتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی خەڵکی ئەو ناوچانە پارێزراوبێت و دیاریکردنی ئەو سێ شوێنە کارێکی سەربازییە، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە تورکیا زیاتر نەیەتە پێش و زیاتر کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک نەکات".

 

 

هه‌واڵی گرنگ