ماڵپه‌ری دیجله‌ی عێراقی له زاری چه‌ند سەرچاوەیەكی ئەمنی، رایگه‌یاند: لە پارێزگای كەربەلا باوكێك هه‌ڵساوه بە سوتاندنی هەرچوار منداڵەكەی و رووداوه‌كه‌ش بەهۆی كێشەی خێزانییەوە بووه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 2-7-2020، ماڵپه‌ری دیجله‌ی عێراقی له زاری چه‌ند سەرچاوەیەكی ئەمنی، رایگه‌یاند: لە ناوچەی حەی عەسكەری سەر بە قەزای حر لە پارێزگای كەربەلا، ئەمرۆ باوكێك چوار منداڵی خۆی سووتاندووه كه دوو كور و دوو كچ بوون.
به پێی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، هۆكاری رووداوه‌كه كێشه‌ی خێزانی بووه، پیاوەكە لەگەڵ هاوژینەكەیدا كێشەی هەبووە و سەرەنجام وەك كاردانەوەیەك چوار منداڵەكەی خۆی سوتاندوە.
سەبارەت بە دۆخی تەندروستی منداڵەكان و رێژەی سوتاوییەكان لەگەڵ چۆنییەتی سوتاندنیان لەلایەن باوكیانەوە، تا ئێستا لایەنی پەیوەندیدار هیچ رونكردنەوەیەكی نەداوە.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، بەهۆی سیسته‌می كەرەنتین و لێكەوتەكانی كۆرۆنا، توندوتیژییەكان زیاتر بووە و پێكدادانەكان لەناو ماڵەكاندا بەرەو ئاستێكی بەرزتر دەرۆن، رێژەی توندوتیژی خێزانی 25% زیادیكردوە لەماوەی رابردودا.