رۆژى (1/7/2020)، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى په‌رله‌مانى كوردستان، به مه‌به‌ستى رِه‌تكردنه‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینى فۆرمیان پركرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینى وه‌رنه‌گرن، له‌كاتێكدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى مافى وه‌رگرتنى موچه‌ى خانه‌نشینى هه‌یه،به پێى یاساى چاكسازیى،ده‌بێت دوو مه‌رجى تێدا بێت، 15 ساڵ خزمه‌تى حكومى و ته‌مه‌نى له سه‌رووى 45 ساڵه‌وه بێت، ئینجا ته‌نها 50%ى خانه‌نشینى وه‌رده‌گرێت و ئه‌وانه‌شى ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدا نییه، له‌كاتى گڤتوگۆى یاساكه‌دا له په‌رله‌مان، مافێكیان بۆ پینه‌كرا و برِیاردرا ئه‌وانیش به رێژه‌ى 15%ى موچه‌كه‌یان خانه‌نشین بكرێن، به‌ڵام نابێت بگاته رێژه‌ى 25%.
دواى ئه‌وه‌ى هه‌شت په‌رله‌مانتار له دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان فۆرمى رِه‌تكردنه‌وه‌ى خانه‌نشینیان پركرده‌وه، به‌ڵام پێشتریش به زۆرینه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانتاران ئه‌و بریاره جێبه‌جێكرا، كه هه‌ر په‌رله‌مانتارێك دوو مه‌رجى یاسایى تێدابێتكه 15 ساڵ خزمه‌تى حكومى و ته‌مه‌نى له سه‌رووى 45 ساڵه‌وه بێت، ده‌توانێـت به‌پىَ یاساكه خانه‌نشین بن، ئه‌مه‌ش له یاساى خانه‌نشینیى عیراقى دا هه‌ر به‌مجۆره‌یه.به‌ڵام ئه‌و هه‌شت په‌رله‌مانتاره‌ى كه تائێستا فۆرمیان پركردووه‌ته‌وه، یه‌ك په‌رله‌مانتاریان یه‌ك مه‌رجى تێدایه، كه ته‌مه‌نى له سه‌رووى 45 ساڵییه‌وه‌یه، به‌ڵام مه‌رجى خزمه‌تى نییه و ته‌نانه‌ت بۆ رۆژێكیش له وه‌زیفه‌ى حكومى دا نه‌بووه. ئه‌و حه‌وت په‌رله‌مانتاره‌ى دیكه، هیچ كام له‌و دوو مه‌رجه‌ى خانه‌نشینییان تێدا نییه.
كاتێك په‌رله‌مانتارێك كه هه‌ردوو مه‌رجه‌كه‌ى تێدا بوو، مافێكى ته‌واو یاساییه كه له پاش ته‌واوكردنى خولى په‌رله‌مانیى، خانه‌نشینى وه‌ربگرێت و به‌پێى یاساى چاكسازیش كراوه‌ته 50%ى موچه‌كانیان، كه پێشتر 80%ى موچه‌كانیان بوو. ئه‌مه له‌كاتێكدایه حیكمه‌تى خانه‌نشینبوون به‌پێى مه‌رجه‌كان، له‌و روانگه‌وه‌یه كه پێشتر ئه‌و كه‌سه‌ى خانه‌نشین ده‌بێت، مانگانه برِێك پاره‌ى خانه‌نشینیى له موچه‌كه‌ى برِاوه، تا ئه‌وكاته‌ى به‌پێى یاسا ده‌گاته ته‌مه‌نى خانه‌نشینبوون و دواى خانه‌نشینبوونیش، پاره‌ى برِاوى خانه‌نشینییه‌كه‌ى وه‌رده‌گرێته‌وه. به‌ڵام نه‌ك په‌رله‌مانتارێك كه مه‌رجه‌كانى ساڵانى خزمه‌ت و ته‌مه‌نى یاسایى خانه‌نشینبوونى نه‌بێت و پێش كارى په‌رله‌مانیى چه‌ند ساڵێك، یان ته‌نانه‌ت رۆژێكیش موچه‌خۆرى ده‌وڵه‌ت نه‌بووبێت و پاره‌ى خانه‌نشینى له موچه‌كه‌ى نه‌برِابێت و كه‌چى به چوار ساڵى په‌رله‌مانیى، خانه‌نشین بكرێت! وه‌ك ئه‌و هه‌شت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ى فۆرمى ره‌تكردنه‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینیان پرِكردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌دواین هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران پێیان وایه كه سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره‌كانیان یاساى خانه‌نشینى عێراقى یه‌كگرتوو ده‌یانگرێته‌وه و مه‌رجه‌كانیشیان تێدایه، به‌شێك له په‌رله‌مانتاران هیچكام له مه‌رجه‌كانیان تێدا نییه، به‌ڵام موچه‌ى خانه‌نشینى وه‌ك موزایه‌ده‌یه‌ك به‌و گه‌له سته‌مدیده‌یه ده‌فرۆشنه‌وه.
من پێم سه‌یره به‌شێك له په‌رله‌مانتاران موزایه‌ده به سه‌ر هاوپیشه‌كان و ته‌نانه‌ت هاوڵاتیانیشه‌وه ده‌كه‌ن، كه په‌رله‌مانتار هه‌یه له پاش ته‌واو بوونى خولى په‌رله‌مان،بگه‌رێته‌وه سه‌ر پیشه‌كه‌ى پێشووى كه پزیشكه،موچه‌كه‌ى نزیكه‌ى پێنج ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دواى ته‌واوبوونى ئه‌م خوله و به‌پێى یاساى چاكسازیى، موچه‌ى خانه‌نشینى وه‌ربگرێت، موچه‌كه‌ى نزیكه‌ى ملیۆن و نیوێك دینار ده‌بێت. بۆیه ئه‌مه‌ى ناویانناوه ره‌تكردنه‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینى، له‌راستیدا ره‌تكردنه‌وه‌ى له‌ته‌موچه‌ى خانه‌نشینییه.له كاتێكدا وه‌زیرێك، كه پله‌یه‌ك له‌خوار په‌رله‌مانتاره‌وه‌یه و ئێستاموچه‌كه‌ى نزیكه‌ى حه‌وت ملیۆن و 600 هه‌زاره، بۆ هه‌ر مانگێك برى پانزه ملیۆن دیناریش نه‌سرییه‌ى هه‌یه و به بىَ چاودێرى دارایى، خۆى سه‌رپشكه له چۆنێتى سه‌رفكردنى. واتا مانگانه‌ى وه‌زیرێك نزیكه‌ى 23 ملیۆن دیناره. سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ده‌یان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه بۆ رێككه‌وتن و گرێبه‌ست و به‌خشینى پرِۆژه‌ى جیاجیا به كۆمپانیا و كه‌رتى تایبه‌ت و ده‌توانن سود له ده‌سه‌ڵاته‌كانیان وه‌ربگرن و یه‌ك په‌رله‌مانتاریش نییه، بچوكترین ده‌سه‌ڵاتى له‌وجۆره‌ى هه‌بێت، له‌كاتێكدا ئه‌مرِۆ میدیاى كوردى و سۆشیال‌میدیا فۆكسه‌كه‌یان خستوه‌ته سه‌ر په‌رله‌مانتار، وه‌ك له‌وه‌ى بیخه‌نه سه‌ر وه‌زیر و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى تر‌ى ناو حكومه‌ت و گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌كه له‌ناو حكومه‌تدایه، نه‌ك په‌رله‌مان، كه ته‌نها كێشه‌كه له به‌رزى موچه‌كه‌یاندایه و ئه‌مه‌ش به‌وهۆیه‌وه‌یه كه پله‌كه‌یان، سێیه‌م پۆسته له‌سه‌ر ئاستى كوردستان، له‌كاتێكدا پۆسته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم و جێگره‌كانى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و جێگرى، سه‌دان ملیۆن دینار نه‌سریه‌ى مانگانه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه و به 108 په‌رله‌مانتارى كوردستانه‌وه، بێجگه له‌و سیانه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى، هیچیان یه‌ك دینار نه‌سریه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نییه تاكو گه‌نده‌ڵیى له‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌مه‌ش به‌رگریكردن نییه له په‌رله‌مانتار، به‌ڵكو وتنى راستییه، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كان خۆیان بێده‌نگیان له‌مباره‌یه‌وه هه‌ڵبژاردوه و بوونه‌ته گوێرایه‌ڵى حزبه‌كانیان و له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگانه نایه‌نه وه‌ڵام.
په‌رله‌مانتاریش، وه‌كو وه‌زیر و دادوه‌ر و هه‌ر پله باڵایه‌كى تر، مافى خانه‌نشینبوونى هه‌یه، ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانى خانه‌نشینبوونى عیراقى گرتییه‌وه، به‌ڵام شلكردنى مه‌رجه‌كان و ده‌رفه‌تدان بۆ ئه‌وانه‌شى كه نه ساڵانى خزمه‌ت و نه‌ته‌مه‌نى خانه‌نشینبوونیان هه‌یه، به‌ڵام به رێژه‌ى 15ش بۆیان هه‌بێت خانه‌نشین ببن، وه‌ك ئه‌و هه‌شت په‌رله‌مانتاره‌ى دوێنىَ فۆرمه‌كانیان پرِكردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یان نارِه‌وایه و كه‌چى سه‌ره‌رِاى ئه‌وه موزایه‌ده‌ش بكه‌یت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى ته‌واوى مه‌رجه‌كانیان تێدایه. بۆیه، هه‌قه هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى مه‌رجى 15 ساڵ خزمه‌ت و 45 ساڵ ته‌مه‌نیان ته‌واونه‌كردووه، هه‌ر هه‌موویان ویژدانى ئه‌وه‌یان بجوڵێت خانه‌نشینى ره‌تبكه‌نه‌وه و دواتر بچنه‌وه سه‌ر وه‌زیفه‌كانى پێشوویان، یان دواى كارى په‌رله‌مانیى، بچن كار و كاسبییه‌ك بدۆزنه‌وه و ئه‌مه‌ش عه‌یبه نییه و سه‌ربه‌رزییه و پێویستیش ناكات وه‌كو موزایه‌ده به هاوڵاتیان و په‌رله‌مانتاره‌كانى تر‌ى بفرۆشنه‌وه.
بۆیه، پرِكردنه‌وه‌ى فۆرمى رِه‌تكردنه‌وه‌ى خانه‌نشینی، موزایه‌ده‌یه‌كى ته‌واو ساسیى بىَ بنه‌مایه، چونكه په‌رله‌مانتار هه‌یه پێشتر مامۆستاى زانكۆ بووه، ناكرێت زیاتر له بیست ساڵ خزمه‌تى هه‌بێت و دواى په‌رله‌مان جارێكى دیكه ناچاربكرێت بگه‌رێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ى خۆى، ئه‌گه‌ر داواى خانه‌نشینى بكات ته‌واوى یاساییه. هه‌ربۆیه ده‌بێت رێگانه‌درێت یارى به بیر‌و هۆشى هاوڵاتى بكرێت، كه رۆژانه ده‌یان ملیۆن دۆلارى ئه‌م هه‌رێمه به فێڵ و شێوازى جیاجیا ده‌دزرێت و ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ى كوردستان، به‌ڵام كه دێته سه‌ر خانه‌نشینى په‌رله‌مانتارێك، ته‌واوى تۆره كۆمه‌ڵایه‌تى و میدیاكان، كه به پاره‌ى میلله‌ت به‌رێوه‌ده‌برێن، باسى موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتار ده‌بێت جێگاى باس و سه‌ردێرى هه‌واڵه‌كانیان و دزییه گه‌وره‌كانى پێداده‌پۆشرێت.