كوردیو
زیاتر لە 300 کارمەندی تەندروستی لە سنووری پارێزگای سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، ئەمەش گرفتی بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکردووە.
ئامارەکانی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له ههرێمی كوردستان رۆژانە رووی لە ھەڵكشانە، کەمی پزیشك و کارمەندانی تەندروستیش یەکێکە لەو کێشانەی کە ئێستا رووبەڕووی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونەتەوە، چونکە ژمارەیەکی بەرچاو لە کارمەندانی تەندروستی ھەڵگری ڤایرۆسەکەن.
به پێی ئامارەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، زیاتر لە 300 کارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە ئەمەش بە مەترسییەکی جدی لەسەر کەرتی تەندروستی و نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا دادەنرێت.
بهپێی دوایین ئامارهكانی وهزارهتی تهندروستی ،تا ئێستا شهش هەزار و 403 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو ههزار و 78 کەس چاکبوونەتەوە و 213 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.