گەرمیان...ئامێری ئامادەكردنی پلازما دەخرێتە كار
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گەرمیان...ئامێری ئامادەكردنی پلازما دەخرێتە كار


تەندروستی گەرمیان رایدەگەیەنێت ئەمرۆ پێنج شەممە 2-7-2020 تەندروستی لەسلێمانیەوە بە سەردانی گەرمیانیان كرد و شێوازی كاركردنی ئامێرەكەیان بۆ ژمارەیەك لە كارمەندی تەندروستی گەرمیان كە لە تاقیگەكاندا كاردەكەن رونكردەوە.


لە رونكردنەوەیەكدا كەوێنەیەكی دەست (كوردیو) كەوتوە تەندروستی گەرمیان رایگەیاندوە"پاش دابینكردنی ئامێرێكی ئامادەكردنی پلازمای خوێن بۆ گەرمیان، ئەمڕۆ تیمێك لە تەندروستی سلێمانیەوە بە سەرپەرشتی (د. ئەكرەم مەحمود) سەردانی گەرمیانیان كرد و شێوازی كاركردنی ئامێرەكەیان بۆ ژمارەیەك لە كارمەندی تەندروستی گەرمیان كە لە تاقیگەكاندا كاردەكەن رونكردەوە."


ئەوەش هاتووە" بڕیاروایە لەم رۆژانەدا ئەو ئامێرە بەتەواوی بخرێتەكار و لە گەرمیان مادەی پلازما ئامادە بكرێت لە خوێنی ئەو كەسانەی پێشتر توشی كۆرۆنا بون و بەكارھێنانی بۆ نەخۆشانی تر"

تەندروستی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە"ھەمو ئامادەكاری و ئاسانكارییەك دەكەین بۆ كاركردنی ئەم خزمەتگوزارییە بەشێوەیەكی باش و سەركەوتو."

 

 

هه‌واڵی گرنگ