هۆكاری سەردانی شاندەكەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا ئاشكراده‌كرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكاری سەردانی شاندەكەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا ئاشكراده‌كرێت


وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەكۆبونەوەی ئەمڕۆدا گفتوگۆكرا لەبارەی كاراكردنەوەی لیژنەی‌ كاری هاوبەش و چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە ناوچەجێناكۆكەكان كرا. 

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 2 ی ته‌مووزی 2020  وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكداكە وێنەیەكی دەست ماڵپه‌ڕی (كوردیو) كەوتووە ڕایگەیاندووە، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر داوای لایەنی عیراقی سەردانی بەغدایان كرد، شاندەكە پێكهاتبوون لە هەریەك لە فەریق جەمال محەمەد ئێمنكی، سەرۆكی ئەركان و، فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەت.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ ، دوای گەیشتنیان بۆ‌ بەغدا، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ شاندی وەزارەتی بەرگری عیراق بە سەرۆكایەتی عەبدولئەمیر شەممەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كۆبوونەوە و گفتوگۆ كرا لەبارەی كاراكردنەوەی لیژنەی‌ كاری هاوبەش و ناوەندەكانی هەماهەنگی هاوبەش كە پێشتر لە نێوان هەردوولادا هەبوون.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وشی خستۆته‌ ڕوو، كە هەر لە كۆبونەوەكەدا باس لە چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە ناوچە جێناكۆكەكان كرا بەتایبەت، كە ئێستا مەترسیەكانی تیرۆریستانی داعش زیایكردووە و هەڕەشەی بەردەوامن لەسەر ئاسایشی ناوچەكانی ماددەی 140.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی دیدارو كۆبوونەوەكان و وابڕیاریشە لە كۆتایی ئەم مانگە شاندێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ