ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی لە گەرمیان لهسهر بڵاوبوونهوهى خێرایی ڤایرۆسى كۆرۆنا رایدهگهیهنن، ڕەوشەكە گەشتۆتە ئاستێك كە بەری پێ نەگێریت كارەساتی گەورەی مرۆیی دەخوڵقێنێت و قوربانی زۆری لێدەكەوێتەوە بەشێكی زۆر لە دامەزراوە پەیوەندیدارەكان بێباكانە مامەڵەی نا تەندروست لەگەڵ هاوڵاتیان دەكەن.
ئهمڕۆ پێنج شهممه 2 ی تهمووزی 2020 ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی لە گەرمیان له بهیاننامهكهدا كه وێنهیهكی دهست ماڵپهڕی كوردیو كهوتوه ڕایدهگهیهنن، لەماوەی ٤ مانگ لە باڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەكە و بەركەوتەی هاواڵتیان ڕوو لە هەڵكشان و بەرزبونەوە و زیادبوونە، خراپی ڕەوشەكە گەشتۆتە ئاستێك كە بەری پێ نەگێریت كارەساتی گەورەی مرۆیی دەخوڵقێنێت و قوربانی زۆری لێدەكەوێتەوە بەشێكی زۆر لە دامەزراوە پەیوەندیدارەكان بێباكانە مامەڵەی نا تەندروست لەگەڵ هاوڵاتیان دەكەن.
له ڕاگهیهندراوهكهدا باس لهوهش كراوه، داواكارین هەرچی زووە حکومەتی هەرێم ولیژنەی كاروباری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی ، بەدەنگ داواكارییەكانمانەوە بێن و چارەسەری ئانی بكرێتە ئەولەویەت بۆ تێپەڕاندنی خراپی ڕەوشی ناوچەكەمان كە خەریكە غەرق دەبێت بەهۆی زۆری باڵوبونەوەی ڤایرۆسەكە، لە ڕێگەی ئەم داواكارییانەوە:
۱ .لیژنەی کاروباری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان و لیژنەیەکی تایبەت لەئەنجومەنی وەزیران سەردانی ناوچەکەبکەن و لێکۆڵینەوە لە کۆی کێشەکان بکەن لەکاتی دەرکەوتنی هۆکاری سەرەکی کێشەکان لێپێچینەوە لە تەواوی بەڕێوەبەر وستافی کارگێڕی تەندروستی گەرمیان بکرێت بەخێرای گۆڕانکاری ئیداری ئەنجام بدرێت .
٢.دیاریکردنی بودجەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی کۆرۆنالەناوچەکە لەلایهن حکومەتی هەرێمی کوردستان لەداهاتی ناوچەکە. یان سپاردنی سەرپەرەشتی کردنی نەخۆشخانەی قەاڵ بەدەزگای تەندروستی پێشمەرگە،چونکە لەئێستادا ئەم نەخۆشخانەیە بەهۆی کەمی ستافەوە کەسانی خۆبەخش لەدەرەوەی سێکتەری تەندروستی خزمەتی دەکەن و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان لەتوانایدانیە ئیدارەی ئەو نەخۆشخانەیەبدات.
۳.دانان و چاككردنی هێڵی گەرمی (٢٤)كاتژمێری تەندوستی بۆ ناوچەكە بەمەبەستی ڕێنمایکردنی توشبووان و هاوکاریکردنیان .
٤ .كردنەوەی ناوەند و نەخۆشخانەی زیاتر بە بەركەوتوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
٥ .بەدەنگەوە هاتنی ئەو هاواڵتیانەی كە شوبهە یان نیشانەكانیان تیادا دەركەوتووە وهیچ نەخۆشخانەیەك دەرگایان لەسەر وااڵ ناكات بۆ چارەسەركردن.
٦ .لێپێچینەوە لە هەموو ئەو دەزگا ڕاگەیاندن و کەسانەی بەبێ زانیاری ، كە هۆكارن بۆ
تۆقاندن و تێكشكاندن و شڵەژانی دەرونی هاواڵتیان و باڵو کردنەوەی هەواڵی ناڕاست .
٧.چاودێریکردنی یان سزادانی هەموو ئەو نۆریگە ئەهلی و الكۆاڵنانەی كە بە بێ زانیاری و بە نەشارەزای دەرمان دەدەنە هاواڵتیان و ڕێنمایەکانی تەندروستی جێبەجێ ناکەن.
٨.جێبەجێ کردنی کرەرەتینە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو و تائەوکاتەی نەخۆشیەکە کۆنترۆڵ دەکرێت ، ڕێگە گرتن لە بەڕێوەچوونی پرسە و بۆنە تایبەت و گشتیەکان لە قەزا و ناحیە و گوندەكانی سەر بە سنورەكە.