لەشەڕی نێوان دوو كەس ناوبژیكارێك كوژرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەشەڕی نێوان دوو كەس ناوبژیكارێك كوژرا

 

 

بەهۆی دەمەقاڵێی نێوان دوو خاوەن نووسینگەی خانووبەرەوە، لە بنەسڵاوەی سەربە پارێزگای هەولێر كەسێك كوژرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی بنەسڵاوەی سەر بە هەولێر، كەسێك كوژراوە كە هەوڵی ناوبژیداوە لەنێوان هەردوو كەسەكە.

بەپێی زانیارییەكان هۆكاری ڕووداوەكە دروستبوونی دەمەقاڵێ بووە لە نێوان دوو خاوەن نووسینگەی فرۆشتنی خانوو و زەوی لە بنەسڵاوە، كە دواتر بووە بە شەڕیان، كەسێك ویستوویەتی لێكیان دووربخاتەوە، بەڵام یەكێكیان تەقەی كردووەو فیشەك بەر ناوبژیوانەكە كەوتووەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوەو دواتر پۆلیس گەیشتۆتە شوێنی ڕووداوەكەو لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ