بۆ یەكەم جار مالیكی نهێنییەك لەسەر شەڕی داعش ئاشكرا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ یەكەم جار مالیكی نهێنییەك لەسەر شەڕی داعش ئاشكرا دەكات

 

 

سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند، ئەمریكا هیچ یارمەتییەكی پێشكەش نەكردوون بۆ سەركەوتن بە سەر گروپە چەكدارەكانی داعش.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری (مەعلومە)، (نوری مالیكی) سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساو سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق لە لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا جەختی لەوەكردۆتەوە: كە ئەمریكا هیچ یارمەتییەكی پێشكەش بە عێراق نەكردووە بۆ سەركەوتن بە سەر گروپە چەكدارەكانی داعش.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، كە پیلان لە ڕیزەكانی سوپای عێراق هۆكارێكی شكستهێنانی موسڵ بوو لە بەرامبەر چەكدارەكدانی داعشی، ڕاشیگەیاند: هاوكاتی قەیرانی سوریا گۆڕەپانەكانی ناڕەزایەتییەكان و مانگرتنی عێراق بووە هەلێك بۆ هاتنی چەك و جبەخانە، چونكە چاوەروانی ئەوە دەكرا دوای ڕووخانی سوریا بە دەستی چەكدارەكانی و سەركەوتنی باڵەكانی بەرەی نووسرەو داعش، ئەو چەكدارانە هێرش بكەنە سەر بەغدا.

مالیكی وتیشی، ئەمریكا بە وەفدی عێراقی ڕاگەیاندبوو، كە تا ئەو كاتەی (نوری مالیكی) سەرۆك وەزیرانی عێراق بێت، هیچ چەكێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش ناداتە عێراقییەكان. لە بەرامبەردا ئێران و ڕووسیا چەكەكانی خۆیان ڕادەستی سوپای عێراق و چەكدارەكانی حەشدی شەعبی كرد.

 

هه‌واڵی گرنگ