لەم هەفتەیە دەرمانەكەی ڕوسیا دەگاتە هەرێم
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەم هەفتەیە دەرمانەكەی ڕوسیا دەگاتە هەرێم

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت دواجار چارەسەری توشبوانی كۆرۆنا لە وڵاتی ڕوسیاوە دەگاتە هەرێمی كوردستان.

د. محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی عیراق سەرقاڵی كڕینی دەرمانی چارەسەری پەتای كۆرۆنایە و بۆ ئەو مەبەستە قسەی لەگەڵ كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی كردوە و پێشبینی دەكەم لەم ھەفتەیەدا دەرمانی چارەسەری ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بگاتە ھەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاند، دوای گەیشتنی و دەرچوونی لەكوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان و پەسندكردنی، بەشێكی دەرمانەكە بۆ ھەرێمی كوردستانیش ڕەوانە دەكات.

حكومەتی عیراق گرێبەستی لەگەڵ ڕوسیا كردووە بۆ كڕینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا (ئەڤیفاڤیر).

 

هه‌واڵی گرنگ