جوتیاران ڕێگەی هەولێر – دهۆك دادەخەن، گەنمەكانیان وەرناگیرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جوتیاران ڕێگەی هەولێر – دهۆك دادەخەن، گەنمەكانیان وەرناگیرێت

 

 

بەشێك لە جووتیارانی شارەدێی كەڵەكچی بەهۆی وەرنەگرتنی گەنمەكانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا بۆ ماوەیەك ڕێگەی سەرەكی نێوان هەولێر – دهۆك یان داخست.

ئەمڕۆ بەشێك لە جووتیارانی شارەدێی كەڵەكچی شارۆچكەی شێخان لە پارێزگای دهۆك بەهۆی وەرنەگرتنی گەنمەكانیان لەلایەن سایلۆی ڕۆڤیا لە شارۆچكەی بەردەڕەش گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

جووتیاران بۆ ماوەیەك ڕێگەی سەرەكی نێوان هەولێر – دهۆك یان داخست و ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد كە ماوەی چەندین ڕۆژە چاوەڕێین گەنمەكانمان لەلایەن سایلۆی رۆڤیاوە لێ وەربگیرێت، بەڵام ئەمڕۆ بە سبەیمان پێدەكرێت، دەشڵێن: بۆ هەر ڕۆژێك دواكەوتنمان لە وەرگرتنی گەنمەكە دەبێت (50) هەزار دینار بدەین بە خاوەن ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەی گەنمەكەی بۆ گواستوینەتەوە، بەڵام نزیكەی یەك مانگە لەسەرەداین لەبەردەم سایلۆكەدا، بەڵام گەنمەكەمان بە بیانووی جۆراو جۆر لێوەرناگیرێت و بەو هۆیەشەوە زیانی زۆرمان لێكەوتووە.

جووتیارەكان بۆ رۆژنیوز وتیشیان: داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەكەین چارەسەرێكمان بۆ بدۆزنەوە، چونكە ئێستا سەد ئۆتۆمبێل لە چاوەڕوانی وەرگرتنی گەنمەكەدان.

 

هه‌واڵی گرنگ