لەناو بازاڕی هەولێر دوو كەس ڕووبەڕووی پۆلیس دەبنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەناو بازاڕی هەولێر دوو كەس ڕووبەڕووی پۆلیس دەبنەوە

 

 

لەناو بازاڕی شاری هەولێر دوو كەس بە چەك و دەمانچە تەقەیان لە پۆلیس كردوەو ڕووبەڕوویان بوونەوەو لەئەنجامیشدا ئەفسەرێك و دوو پۆلیس برینداربوون، پۆلیسیش دەڵیت: تەقە كەرەكانیان دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی قەیسەری، لە كاتی ئەركی فەرمی خۆیاندا ئەفسەرێك و دوو پۆلیسیان كە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی شوێنەكە لەوێ بوون لەگەڵ دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (ح.ل.ح) و (م.ف.ا) ڕووبەڕوبوونەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە ئەو دووكەسە پێشینەی تاوانیان هەبووەو سەرەڕای زامداربوونیان، ئەفسەرو دوو كارمەندەكەی پۆلیس توانییان بەرەنگاری دوو تۆمەتبارەكە ببنەوەو بە هاوبەشی لەگەڵ تیمەكانی پۆلیسی هەولێر دەستگیریان كردوون.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە تۆمەتبارەكان بە ئاڕاستەی پێچەوانە ئۆتۆمبێلیان لێخوڕیوەو بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف (75) ی و دەمانچەیەكی جۆری (تارق) تەقەیەكی زۆریان كردووەو ڕووبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیسی هەولێر، دەستبەجێ لێیان هاتنەدەست و وێڕای دەستگیركردنی تۆمەتباران، دەستبەسەر چەكەكان و ئۆتۆمبێلەكەشیاندا گیراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو كە ئێستا تۆمەتبارەكان بەپێی ماددەی (31) (405) لە یاسای سزادان، بەندكراون و ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ