شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆ و دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕیاره جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا و ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4 ی ته‌موزی 2020 ، دارا ره‌شید ،وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورردستان : "ئێمه نییه‌تی رێككه‌وتنمان هه‌یه و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه رێككه‌وتنی كۆتایی و ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوانماندا به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی هه‌ڵپه‌سێردراون، چاره‌سه‌ر بكرێن".
وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا : "له دانوستانه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین تاوه‌كو ده‌گه‌ینه رێككه‌وتنی كۆتایی".
له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم بۆ به‌غدا د.دارا ره‌شید بۆ ئاژانسی ئانادۆلو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "به‌م زووانه شانده‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێینه‌وه به‌غدا به‌ڵام دیارنییه چ رۆژێك".
رۆژی ٢٥ی حوزه‌یران شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان دوای ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه له به‌غدا گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش رۆژی ١ی ته‌مووز دوای كۆبوونه‌وه‌یان له راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆكانی به‌رده‌وام بێت بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال كه ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا پارێزراو بێت".